سیدۆرف داوا لە تێڤێزدەكات زوو پەیوەندی بە میلانەوە بكات

سیدۆرف داوا لە تێڤێزدەكات زوو پەیوەندی بە میلانەوە بكات
كلارنس سیدۆرفی یاریزانی هۆڵەندی داوای لە كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی كرد پەلە بكات لە چوونە ریزی یانەی میلانەوە.
سیدۆرفی یاریزانی قاڵی یانەی میلان ئاگادارییەكی بۆ تێڤێز نارد و گوتی پێویستە زوو ریزی مانچستەر ستی جێبێڵێت و پەیوەندی بە میلانەوە بكات.
پێشتر بەڕێوەبەری كارەكانی تێڤێز ئاشكرای كردبوو ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە رەزامەندی پێشان داوە بۆ چوونە ریزی یانەی میلانەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.
سیدۆرف دوای یەكسان بوونی یانەكەی لە بەرامبەر پۆلۆنیا لە خولی ئیتاڵیا دوێنێ یەكشەمە گوتی پێویستە تێڤێز پەلە بكات لە هاتنە ریزی میلانەوە، ئێمە پێویستمان بەو هەیە و پێویستە لەسەری بە زووترین كات كارەكانی گواستنەوەكە تەواو بكات.
Top