راهێنەری چێڵسی رەتی دەكاتەوە داوای لە ئەنێلكا كردبێت ریزی یانەكەی جێبێڵێت
بواش ئاشكرای كرد ئەنێلكا پێشتر خۆی داوای كردووە رێگەی پێ بدرێت بیر لە رۆیشتن لە یانەكە بكاتەوە و هیچ كەسێك لە كارگێڕیی یانە ئینگلیزییەكە فشاری لەسەر ئەو بۆ رۆیشتن دروست نەكردووە.
دوێنێ یانەی سینهوای چینی ئاشكرای كرد وردەكارییەكانی رێكەوتنی لەگەڵ ئەنێلكا بۆ چوونە ریزی ئەو یانەیە تەواو كردووە و تەنیا ئیمزاكردنی گرێبەستی نێوانیان ماوە.
بواش كە لەوەتەی بووەتە راهێنەری چێڵسی زۆر شت بە ئەنێلكا نابەستێت دووپاتی كردەوە ماوەیەكی زۆر بەر لە ئێستا ئەنێلكا داوای لێكردم هیچ ناڕەزایەتییەك پێشان نەدەم ئەگەر ویستی بڕوات و گوتی بەر لەوەی من گڵۆپی سەوزی رۆیشتنی بۆ هەڵ بكەم، ئەو پێی گوتم بڕیاری رۆیشتنم داوە و تكایە رێگری لەوە مەكە.