ریال مەدرید بەرەسمی داوای ڤان پێرسی دەكات
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بە دوای هێرشبەرێكی نوێدا دەگەڕێت بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی یانەكەی لە وەرزی ئەمساڵدا كە توانای پێشاندانی ئاستی بەرزی هەبێت لە هەردوو خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
گرێبەستی ڤان پێرسی لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ دوای ساڵ و نیوێك تەواو دەبێت ئەو هێرشبەرە دەتوانێ لە هاوینی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەكدا بكات كە خۆی دەیەوێ و بەبەلاش و هەر ئەوە وای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە بیر لە فرۆشتنی بكەنەوە بەر لەوەی ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر ریزی یانەكەی جێبێڵێت.
هاوینی رابردوو ڤان پێرسی نوێكردنەوەی گرێبەستی خۆی لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ دواخست و ئەوەش ئەگەری زۆری رۆیشتنی لە ریزی یانەكە هێناوەتە ئاراوە.