گواردیۆلا: بردمانەوە چونكە ئێمە باشتر بووین
گواردیۆلا گوتی توانیمان پارێزگاری لە ئاستی خۆمان و فەلسەفەی تایبەت بە خۆمان بكەین، هەلی زۆرمان لە دەست نەدا و توانیمان كۆنترۆڵی تۆپ بكەین هەرچەندە ئەوە بەرامبەر تیپێكی وەك ریال مەدرید كارێكی قورسە، ئێمە یارییەكی كامڵمان كرد و ئەوەش بووە هۆی بردنەوەمان.
گواردیۆلا دووپاتی كردەوە پێكهاتەی یانەكەی پێكهاتەیەكی نموونەیی نییە، بەڵام روونی كردەوە كە ئەوان لە سەرەتاوە بۆ بردنەوە یارییان كردووە.
وێڕای یەكسان بوونەوەی هەردوو یانە بە ژمارەی خاڵ، بەڵام ریال مەدرید یارییەكی كەمتر لە بەرشەلۆنە ئەنجام داوە و لەو بارەیەوە گواردیۆلا گوتی تا ئێستا نازناوەكە یەكلا نەبووەتەوە، ئێمە بە 6 خاڵ لە دوای ریال مەدریدەوە بووین و لە ركابەری لەسەر نازناوەكە دەرنەچووین، نابێ لە بیرمان بچێت تا ئێستا ریال مەدرید یەكەمە و ئەگەر لە سڤیلیە بباتەوە بە جیاوازی 3 خاڵ پێشمان دەكەوێت.