دەوڵەمەندێكی سعوودی هەوڵی كڕینی یانەی مارسیلیای فەرەنسی دەدات

دەوڵەمەندێكی سعوودی هەوڵی كڕینی یانەی مارسیلیای فەرەنسی دەدات
عەرەبە دەوڵەمەندەكانی كەنداو سەرقاڵی كڕینی یانەكانی ئەوروپان و دوا یانە كە پێدەچێ ببێتە موڵكی ئەوان یانەی مارسیلیای فەرەنسییە.
لە دوای كڕینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە، ئێستا نۆرە هاتووەتە سەر یانەی مارسیلیای هەمان وڵات كە قسەوباسی زۆر لەسەر كڕینی هەیە لەلایەن سەرمایەدارێكی سعوودییەوە.
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرای كرد یەكێك لە ئەندامانی خێزانی دەسەڵاتداری سعوودیە بڕیاری كڕینی یانەی مارسیلیای داوە.
بەپێی رۆژنامەكە ئەو ئەندامەی بنەماڵەی شاهانەی سعوودییە بڕیاری داوە یانەكە بكڕێت و پارەیەكی باش بۆ بەهێزكردنی خەرج بكات.
بەبێ روونكردنەوەی وردەكارییەكانی ئەو كارە و دیاریكردنی ئەوەی ئەو كڕیارە كێیە، رۆژنامەكە دەڵێ بەهای كڕینی یانەكە لە 200 ملیۆن یۆرۆ كەمتر نابێت، ئەو نرخەی نرخی زۆرینەی پشكەكانی یانەكەیە و بەوەش یانەكە دەبێتە موڵكی سعوودییەكان.
Top