نەسری: چێڵی ركابەری ئێمە نییە

نەسری: چێڵی ركابەری ئێمە نییە
سەمیر نەسری یاریزانی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دووپاتی كردەوە ركابەری مانچستەر ستی لە وەرزی ئەمساڵدا مان یونایتدە نەك چێڵسی.
یانەی چێڵسی و مانچستەر ستی سبەی دووشەمە لە گەڕی ئەم هەفتەیەی خولی ئینگلیزیدا بەیەك دەگەن.
نەسری لەبارەی یارییەكەی سبەیەوە گوتی چێڵسی ئێستا لە دۆخێكی باشدایە، گومان لەوەدا نییە كە یارییەكی بەهێز و سەرنجڕاكێش دەبێت، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوە و سبەی لەسەر ئەوە شەڕ دەكەین، من دڵنیام لەوەی لە چێڵسی دەبەینەوە تەنیا ئەوەندەمان پێویستە چۆن لیڤەرپوول لە جامی ئینگلتەرا مامەڵەی لەگەڵدا كردن، ئێمە پێویستیمان بە هەمان شێوازی یاریكردن هەیە بەرامبەریان.
هەروەها گوتی ئێمە یاریمان بەرامبەر مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول و تۆتنهام كردووە و ئەنجامی نایابمان بەرامبەریان بەدەست هێناوە، ئیدی تێناگەم بۆچی پێویستە ئێمە لە چێڵسی بترسین لە كاتێكدا ئەو یانانە لە پێشیەوەن.
لەبارەی ئەوەوە كە ئایا چێڵسی دەتوانێ ركابەریی مان ستی پێشەنگ بكات بۆ بردنەوەی نازناوی ئەمساڵی پریمەرلیگ، نەسری گوتی نا نا مانچستەر تیپێكی زۆر جیاوازە لە چێڵسی، لەبەرئەوەی ئەزموونی زۆریان هەیە بە تایبەت لە تێپەڕاندنی ئەو كێشە و كەوتنانەی یەخەیان دەگرێت، ئەوان تاكە تیپن بتوانن سەر ئێشە بۆ ئێمە دروست بكەن لە وەرزی ئەمساڵدا.
Top