جۆكۆڤیج لە ساڵی 2010دا زیاتر لە 12 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە
جۆكۆڤیج بەپێی رۆژنامەكانی ئەمەریكا لەمساڵدا كۆی داهاتەكانی گەیشتووەتە 12.619.803 دۆلاری ئەمەریكی و بەوەش جۆكۆڤیج پێش هەریەك لە نادال و فێدرێر كەوت لە رووی بەدەستهێنانی پارەوە لە كاتی گرتنی پێشەنگی یاریزانانی تێنسدا.
لەوانەیە ساڵی داهاتوو هێندەی ئەمساڵ بۆ جۆكۆڤیج ئاسان نەبێت، لەبەرئەوەی رافایل نادالی پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنس بەنیازە و هەوڵ دەدات بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی ریزبەندییەكە و رۆجێ فێدرێریش لە كۆتاییەكانی ئەمساڵدا توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بگەڕێتەوە دۆخی جارانی پڕ لە درەوشانەوەی خۆی و ئەمەش لە پاڵەوانیەتیی كۆتایی وەرزدا دەركەوت كە بە ئاسانی توانی نازناوەكەی بباتەوە.
جێی باسە تا ئێستا هیچ یاریزانێكی تێنس نەیتوانیوە هێندەی فێردرێر خەڵاتی دارایی وەربگرێت، ئەمەش بەوەی ئەو یاریزانە تا ئێستا 67.4 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بەدەست هێناوە، لە كاتێكدا نادال تا ئێستا 45 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە و پیت سامپراسی ئەفسانەی پێشووی تێنس پلەی سێیەمی هەیە كە 43.2 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە و دوای ئەویش جۆكۆڤیچ دێت.