مانچینی: دوو مانگی داهاتوو چارەنووسمان دیاری دەكات

مانچینی: دوو مانگی داهاتوو چارەنووسمان دیاری دەكات
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی گوتی دوو مانگی داهاتوو رۆڵی گەورەی دەبێت لە یەكلاكردنەوەی ئەوەی یانەكەمان لە وەرزی ئەمساڵدا دەتوانێ بەدەستی بێنێت.
مانچینی كە هەفتەی رابردوو یانەكەی ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد وێڕای بردنەوەی لە یانەی بایرن میونشن 2-0، گوتی 2 مانگمان ماوە بۆ ئەوەی دەریبخەین ئێمە ئەمساڵ دەتوانین چ نازناوێك ببەینەوە.
راهێنەرەكەی ستی روونی كردەوە لە دوو مانگی داهاتوودا یانەكەی كە ئێستا پێشەنگی خولی ئینگلیزییە چەند یارییەكی قورس ئەنجام دەدات بەرامبەر یانە بەهێزەكانی خولی ئینگلیزی لەوانەش لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد، لەبەرئەوە چارەنووسی یانەكەی دەردەكەوێت.
مانچستەر ستی بەر لەو دوو مانگەی مانچینی ئاماژەی پێداوە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا لە یارییەكی گرنگدا رووبەڕووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە و دوای ئەویش بەرامبەر ئەرسناڵ یاری دەكات.
Top