چاڤی داوا لە یاریزانانی ریال مەدرید دەكات لە كلاسیكۆدا پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی

چاڤی داوا لە یاریزانانی ریال مەدرید دەكات لە كلاسیكۆدا پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی
چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی بردنەوە لە یانەی ریال مەدرید رۆژی شەمەی داهاتوو خاڵی وەرچەرخان دەبێت لە تیپەكەماندا.
هەروەها گوتی گرتنی پێشەنگ لەلایەن ریال مەدریدەوە بۆ یارییەكانی كلاسیكۆ هیچ مانایەكی نییە.
چاڤی گوتی بردنەوە لە هەر یانەیەك چێژی خۆی هەیە، بەڵام بۆ یارییەكەی ریال مەدرید بردنەوە زۆر گرنگە چونكە ئێستا ئەو یانەیە پێشەنگی خولی ئیسپانییە و دەبێتە خاڵی وەرچەخان لە وەرزی ئەمساڵماندا.
پاڵێوراوەكەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان لە پاڵ میسی و كریستیانۆدا گوتی هەرچەندە ئێمە یارییەكمان زیاتر كردووە و هێشتا ریال 3 خاڵ لە پێشەوەیە، بەڵام دەتوانین ئەوە قەرەبوو بكەینەوە.
ئەو دووپاتی كردەوە كە تەنانەت دۆڕانیش بەرامبەر ریال مەدرید كێشەیەكی گەورە نییە، چونكە یاری زۆرمان ماوە و ئەنجامەكان دەگۆڕێن.
چاڤی پێشبینی كرد یاریزانانی ریال مەدرید فشاری زۆر بخەنە سەر یاریزانانی بەرشەلۆنە، بۆیە گوتی داوایان لێدەكەم یارییەكی دوور لە توندوتیژیمان بەرامبەر بكەن.
Top