یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا لێكۆڵینەوە لە لویس سوارێز دەكات

یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا لێكۆڵینەوە لە لویس سوارێز دەكات
یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا دۆسیەیەكی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە هەڵسوكەوتەكانی لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی كردەوە دوای ئەوەی چەند ئاماژەیەكی ناشرینی بە دەست بۆ جەماوەر كرد لە دوای یاری تیپەكەی لە خولی ئەو وڵاتە.
لیڤەرپوول لە یارییەكەی بەرامبەر فولهام بە گۆڵێك لە دواوە بوو كاتێك سوارێز چەند ئاماژەیەكی ناشرینی بە دەست بۆ هاندەرانی یانەی بەرامبەر كرد و ئەو ئاماژەیە لەلایەن میدیاكانەوە زۆر بایەخی پێ درا.
بەر لە مانگێك سوارێز جارێكی تر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كرا دوای ئەوەی سووكایەتی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر پاتریس ئیڤرای بەرگریكەری یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامدا.
جەماوەری فولهام فشاری زۆریان لەسەر سوارێز لە یارییەكەدا دروست كرد دوای ئەوەی لە ناو هێڵی سزای یانەی فولهامدا كەوتە سەر زەوی و ناوبژیوان هیچ سزایەكی بۆ ئەژمار نەكرد.
Top