سانتۆس بووە چوارەم بەرگریكەری پێكراوی ئەرسناڵ

سانتۆس بووە چوارەم بەرگریكەری پێكراوی ئەرسناڵ
كێشەكانی پێكان روویان لە یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی كردووەتەوە و ئەمجارەیان هێڵی بەرگری یانەكەیان دووچاری كێشەی گەورە كردووە.
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵ دوای تەواوبوونی یاری نێوان یانەكەی و یانەی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی لە گەڕی كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە ئەرسناڵ 1-3 یارییەكەی دۆڕاند، ئاشكرای كرد ئەندرێ ئانتۆسی بەرگریكەری یانەكە دووچاری پێكان بووە.
ڤینگەر ئاشكرای كرد لە یارییەكەدا سانتۆسی بەرگریكەری لای چەپی یانەكەی دووچاری پێكان هاتووە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك ناتوانێ یاری بكات.
هەروەها گوتی پێكانەكەی سانتۆسی بەرازیلی لە پاژنەی پێیدایە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك پێویستی بە پشوو هەیە بۆ چاكبوونەوە.
پێكانی سانتۆس كێشەی گەورە بۆ بەرگری ئەرسناڵ دروست دەكات كە ئێستا بە دەست پێكانی هەریەك لە گیبس و باكاری سانیا و كارل جینكنسۆنەوە دەناڵێنێت.
Top