نادال: چاڤی شایستەی تۆپی زێڕینە

نادال: چاڤی شایستەی تۆپی زێڕینە
رافایل نادالی یاریزانی تێنسی سەرزەویی ئیسپانیا گوتی چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە.
نادالی دووەمی جیهان لە تێنسی سەرزەویدا گوتی ئەگەر بەدەست من بێت خەڵاتی تۆپی زێڕین دەبەخشمە چاڤی چونكە ئەو ئیسپانییە و ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.
لەبارەی كلاسیكۆوە نادال گوتی پێشبینی دەكەم هەردوو یانە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكە بە یەكسان بوون كۆتایی بێت.
نادال لە هاندانی بۆ یانەی ریال مەدرید ناسراوە بەڵام هەردەم پەسنی ئاستی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دەكات.
Top