كچانی ئەكاد بوونە پاڵەوانی عێراق بۆ تۆپی باسكە

كچانی ئەكاد بوونە پاڵەوانی عێراق بۆ تۆپی باسكە
هەفتەی رابردوو لە هۆڵی داخراوەی یانەی ئەكاد پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ تۆپی باسكەی كچان بە بەشداریكردنی پێنج یانە ئەویش هەریەكە لە (ئەكاد، سیروانی نوێ، سەنحاریب، قەرەقۆش، بەلەد) بە كۆتا هات، ئەم پاڵەوانێتییە بەشێوازی خول بە یەك قۆناغ بەڕێوەچوو و ماوەی 5 رۆژی خایاند، كە تیاییدا كچانی ئەكاد توانیان نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن دوای ئەوەی توانیان لە چوار یاری سەركەوتن بە دەستبهێنین و یانەی سیروانی نوێ لە پلەی دووەم هات.
لەم پاڵەوانێتییەدا كچە یاریزانی یانەی سیروانی نوێ چۆمان نەواف بە باشترین یاریزانی تازەپێگەیشتوو دەستنیشان كرا و، كچە یاریزانی یانەی سەنحاریب ئیڤۆ ربن داود بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە و باشترین یاریزان لە بەدەستهێنانی سێ خاڵ دەستنیشان كرا.
ریزبەندی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەمشێوەیە بوو.
1- ئەكاد 8 خاڵ، 2- سیروانی نوێ 7 خاڵ، 3- سەنحاریب 6 خاڵ، 4- قەرەقۆش 5 خاڵ، 5- بەلەد 4 خاڵ.
Top