یانەی هەولێر دەستبەرداری یاریزانێك بوو

یانەی هەولێر دەستبەرداری یاریزانێك بوو
هەفتەی رابردوو دەستەی كارگێڕی یانەكە لەسەر داوای دەستەی راهێنەرانی یانەكە بەفەرمی دەستبەرداری یاریزانی پیشەگەری سوری جوان حەسۆ بوون، دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو لە مەشقی رۆژانە و یارییە دۆستانەكان ئاستی وەكو پێویست نەبوو، ئەم یاریزانە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵ بە بڕی 30 هەزار دۆلار بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر مۆركرد و پێشتر لە یانەكانی جەیش-ی سوری و هەڵبژاردەی سوریا یاریكردووە.
لە لایەكی ترەوە رەنگە دەستەی كارگێڕی یانەكە بەفەرمی دەستبەرداری یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق موسەنا خالید بێت، بۆ بەرژەوەندی یانەی قوەی جەوییە. دوای ئەوەی گفتوگۆیان لەو بارەوە كرد.
جێگەی باسە یاریزان موسەنا خالید بە بڕی 90 ملیۆن دینار بۆ ماوەی یەك وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر مۆركرد، بەڵام دوای چەند رۆژێك ناوبراو گرێبەستێكی تری لەگەڵ یانەی شوڕتە مۆركردووە.
Top