ژمارەیەكی بەرچاوی یانەكانی كوردستان بەشدارییان لە ماراسۆنی بەیرووتی نێودەوڵەتی كرد

ژمارەیەكی بەرچاوی یانەكانی كوردستان بەشدارییان لە ماراسۆنی بەیرووتی نێودەوڵەتی كرد
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بە ئامادەبوونی نزیكەی 32 هەزار كەس، كە نوێنەرایەتی 82 وڵاتی جیهانیان دەكرد فیستیڤاڵی ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەیروت لە ژێر ناونیشانی « وەرە شەقام و ڕابكە» ئەنجامدرا.
لەم ماراسۆنەدا هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (سلێمانی، دهۆك، كەركووك) و یانەكانی ( ئارارات، كەركووك، خاك، شۆریجە، سۆلاڤی نوێ، لەیلان، ئەرمەن، ئاشوور، ئاڵا، دوز، هاوكاری، كارەبا، باقووبە) و هەڵبژاردەی عێراق نوێنەرایەتی عێراقیان دەكرد لەم ماراسۆنەدا.
لە ماراسۆنەكەدا یاریزانەكان ركابەرییان لە 7 جۆرە پێشبڕكێ دەكرد، ئەویش ڕاكردن بۆ (10 ) كم، كە زۆربەی یاریزانە كوردەكان بەشداریان تێدا كرد تەنیا لەم ماوەیەدا نزیكەی 25 هەزار راكەر بەشدارییان تێدا كرد .
لە پێشبڕكێی ئەمساڵدا تەنیا پلەی یەكەم بۆ سێیەم هەژمار كراو بە پێی ڕاپۆرتی میدیا سەنتەری ماراسۆن لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرجەم پلەكانی داهاتوو بڵاو دەكەینەوە لەم راكردندا هەریەكە لە ئارام و رەوەند لە پلەكانی 10تا 15 خۆیان بینیەوە هەروەها لەهەمان ماراسۆندا كچە یاریزان دالیا ئەحمەد توانی ژمارەی پێوانەیی خۆی بشكێنێت و پێشبڕكێكە بە ماوەی (47) خولەك تەواو بكات لە ریزبەندی 10 یاریزانی یەكەم بوو.
لە راكردنی (5)كم هەریەكە لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق كەرار حەمید و كەرار جەواد توانیان پلەی یەكەم و دووەم بە دەستبهێنن.
لە لایەكی ترەوە یاریزانی عێراقی ئەحمەد عوەید توانی پلەی یەكەم لە راكردنی (5)كم لەسەر ئاستی تەمەن 13 -15 ساڵ بە دەستبهێنێت و لە راكردنی (42كم) بۆ تیپەكان یانەی مینا توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت.
Top