وەسیەتنامەی مۆرینۆ بۆ یاریزانانی ریال مەدرید لە یاری كلاسیكۆدا

وەسیەتنامەی مۆرینۆ بۆ یاریزانانی ریال مەدرید لە یاری كلاسیكۆدا
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كرد جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وەسیەتنامەیەكی 10 خاڵی بۆ یاریزانەكانی یانەكەی داناوە كە پێویستە لە یاری بەرامبەر بەرشەلۆنەدا لەسەر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ رۆژی شەمەی داهاتوو جێبەجێی بكەن. بەپێی ئەوەی رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە 10 خاڵەكەی وەسیەتنامەكەی مۆرینۆ بریتییە لە:
- نەهێڵن بەرشەلۆنە گۆڵی یەكەمتان لێ بكات.
- گۆڕینی برنابیۆ بۆ جەهەنەمێك بۆ بەرشەلۆنە.
- لەبیركردنی ناوبژیوان.
- پشت بەستن بە تۆپی بەرز.
- چاودانە سەر تۆپ بە رێژەی 100 لە سەد لە هەموو كاتی یارییەكەدا.
- داخستنی هێڵەكان لە بەرامبەر یاریزانانی بەرشەلۆنەدا.
- فشار خستنە سەر بەرشەلۆنە بە هێزەوە.
- رێگرتن لە یاریزانانی بەرشەلۆنە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی تۆپ لە نێوانیاندا بە ئاسانی.
- پێكەوەگونجان و یارمەتیدانی یەكتری.
- متمانە بەخۆ بوون و یاریكردن بە ئارامی.
Top