كاوت: لە كۆتایی ساڵدا لە نێو گەورەكانی ئینگلتەرا دەبین
كاوتی هێرشبەری هۆڵەندی گوتی لیڤەرپوول توانای ئەوەیە هەیە كاتێك وەرزی ئەمساڵ كۆتایی دێت لە نێو یەك لە چوار گەورەكەی ئینگلتەرادا بێت.
یانەی لیڤەرپوول لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا تووشی دۆڕان هات بەرامبەر یانەی فولهام بە گۆڵێكی بێبەرامبەر و ئەو دۆڕانە گلەیی زۆری هاندەرانی یانەكەی بە شوێنی خۆیدا هێنا.
كاوت گوتی دۆڕانمان بەرامبەر فولهام شتێكی ناخۆش بوو، بەڵام ئێمە تیپێكی گەورەمان هەیە و دەتوانین بەسەر ئەو ئەنجامە خراپانەدا سەركەوین.
هەروەها گوتی لیڤەرپوول لە دەرەوەی ركابەرییەكان نییە، لە كۆتایی وەرزدا یەك لە چوار گەورەكەی ئینگلتەرا دەبین.