تێڤێز بە مووچەی 3 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی نیو وەرز پەیوەندی بە یانەی میلانەوە دەكات

تێڤێز بە مووچەی 3 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی نیو وەرز پەیوەندی بە یانەی میلانەوە دەكات
كیا جۆرباشیانی بەڕێوەبەری كارەكانی كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی ئاشكرای كرد لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی رێكەوتووە تا لە مانگی یەنایەری داهاتوودا تێڤێز بۆ ئەو یانەیە یاری بكات.
رۆژنامەی كۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە زاری جۆرباشیانی گواستەوە كە رێكەوتووە لەگەڵ كارگێڕیی یانەی میلان بۆ گواستنەوەی تێڤێز بە شێوەی خواستن تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بە مووچەی 3 ملیۆن یۆرۆ و ئەگەر تێڤێز بەیەكجاری چووە میلان مووچەكەی دەبێتە 5 ملیۆن لە ساڵێكدا.
بەپێی رۆژنامەكە كیا دوای رێكەوتن لەگەڵ یانەی میلان گەڕاوەتەوە بۆ ئینگلتەرا بۆ وەرگرتنی رەزامەندی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی كە تێڤێز یاریزانی ئەو یانەیەیە و بەهۆی كێشەوە لەگەڵ رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەریدا لە پێكهاتەی سەرەكی دوورخراوەتەوە.
بەپێی رێكەوتنی هەردوولا ئەگەر میلان بیەوێ لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا تێڤێز بكڕێت، پێویستە بڕی 15 تا 20 ملیۆن یۆرۆ بداتە مانچستەر ستی.
Top