درۆگبا: چێڵسی جێناهێڵم
هێرشبەرە كۆتدیڤوارییەكە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی گوتی هەردەم گوتومە من تا دوا سات بە گرێبەستم لەگەڵ یانەی چێڵسییەوە پابەند دەبم و لە زستاندا چێڵسی جێناهێڵم.
هەروەها گوتی كێشە تایبەتەكانی من لە كاتی یاریكردندا هیچ نین، ئەوەی بە تەنیا بیری لێدەكەمەوە، یارمەتیدانی تیپەكەمە بۆ سەركەوتن و بردنەوەی نازناوەكان و هیچی تر.
لەبارەی ئەنجامە خراپەكانی چەند هەفتەی رابردووی چێڵسییەوە لە خولی ئینگلیزی ئەو هێرشبەرە گوتی لەوانەیە هەندێك زیادەڕۆیی بكەن لە خراپ باسكردنی دۆخی ئێمەدا، راستە ئەنجامەكانمان خراپ بوون، بەڵام بردنەوە لە نیوكاسڵ لە نێو یاریگای خۆی 3-0 و سەركەوتن بۆ قۆناخی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا توانی رۆحمان بەبەردا بكاتەوە و بیسەلمێنێ ئەوەی هەیە تەنگژە نییە و كێشەیەكی كاتییە.