گواردیۆلا: كۆبوونەوەی مێركڵ و ساركۆزی لە كلاسیكۆ گرنگترە
گواردیۆلا لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی یاری بەرشەلۆنە و باتی بۆریسۆف لە دوا گەڕی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە پێكەنینەوە گوتی گرنگتر لە كلاسیكۆ كۆبوونەوەكەی مێركڵ و ساركۆزییە لە هەینی داهاتوودا.
هەروەها گوتی گرنگ لە یاری لوتكەدا ئەوەیە دۆخی هزریمان باش بێت، بردنەوە لە ركابەرێكی وەك ریال مەدرید تیپەكەمان بەهێز دەكات، بەڵام هێشتا خولی ئیسپانی زۆری بەبەرەوە ماوە.
هەروەها گوتی ئەگەر یارییەكە لە قۆناخی چوونە دەرەوەی دۆڕاودابووایە گرنگتر دەبوو لەوەی ئێستا هەیە.