لە گواستنەوەی زستانەدا چێڵسی 100 ملیۆن خەرج دەكات

لە گواستنەوەی زستانەدا چێڵسی 100 ملیۆن خەرج دەكات
رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بەریتانی ئاشكرای كرد یانەی چێڵسی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا بڕی 100 ملیۆن پاوەند خەرج دەكات.
رۆژنامەكە دەڵێ رۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی یانەكە بڕیاری داوە خەزێنەی یانەكەی بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی بە چەند گرێبەستێك بكاتەوە لە یەنایەری داهاتوودا.
ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەكە بەپێی ئەوەی رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە داوای كردووە یانەكەی گرێبەست لەگەڵ هەریەك لە سامی خدیرەی یاریزانی یانەی ریال مەدرید و لۆكا مۆدریچی پلەی مەیكەری یانەی تۆتنهام و رۆناڵدۆی بەرگریكەری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی و تیاگۆ ئەلكانتێرای یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنەدا گرێبەست بكرێت.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەو 4 گرێبەستە نزیكەی 100 ملیۆن پاوەند لەسەر یانەی چێڵسی دەكەوێت و ئەبرامۆڤیج رازی بووە ئەو بڕە پارەیە خەرج بكات.
Top