كاپیلۆ: هیوادارم لە یۆرۆی 2012 روونی لەگەڵماندا بێت

كاپیلۆ: هیوادارم لە یۆرۆی 2012 روونی لەگەڵماندا بێت
فابیۆ كاپیلۆ بۆ بڕیاریدان لەسەر بەشداریكردنی واین روونی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد لە یۆرۆی 2012 پشت بە داوای پێداچوونەوەی یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی دەبەستێت كە دژی بڕیاری راگرتنی روونی بۆ ماوەی 3 یاری پێشكەشی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی كردووە.
روونی بەهۆی لێدانی یەك لە بەرگریكەرانی هەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ لە یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2012 بە كارتی سوور كرایە دەرەوە و دواتر 3 یاری بە راگرتن سز درا.
یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری دا روونی بۆ 3 یاری رابگرێت و بەوەش ئەو هێرشبەرە لە یارییەكانی قۆناخی یەكەمی پاڵەوانیەتییەكەدا بەشداری ناكات كە تێیاندا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر هەڵبژاردەكانی فەرەنسا و سوێد و ئۆكرانیا یاری ناكات و دەتوانێ لە قۆناخی دووەمدا یاری بكات ئەگەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بگاتە ئەو قۆناخە.
كاپیلۆ ئومێد دەكات یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ چارەنووسی روونیدا بكات و ئەو راهێنەرە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند پێویستە چاوەڕێ بكەم تا بزانم یوفا بڕیاری چی دەدات.
هەروەها گوتی ئومێد دەكەم روونی لەگەڵماندا بێت لە هاوینی داهاتوو و پێم وایە راگرتنی بۆ 3 یاری بڕیارێكی قورسە و پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
Top