رافا بینیتیز نزیكە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەی پاریس سانجێرمان

رافا بینیتیز نزیكە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەی پاریس سانجێرمان
كەناڵی جەزیرە سپۆرتی قەتەری ئاشكرای كرد رافا بینیتێزی راهێنەری ئیسپانی نزیكە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
كەناڵەكە كە لە كارگێڕیی یانە فەرەنسییەكەوە نزیكە بەهۆی سەرۆكایەتیكردنی یانەكە لەلایەن بەڕێوەبەری كەناڵە قەتەرییەكەوە گوتی پاریس سانجێرمان نزیكە لە هێنانی بینیتێز بۆ وەرگرتنی پۆستی مەشقی یانەكە لە بری ئەنتۆنیۆ كۆمبوارێی راهێنەری ئێستا، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ دوورخستنەوەی كۆمبوارێ دەرنەچووە.
كۆمبوارێ فشارێكی زۆری لەسەر دوای ئەوەی یانەكەی لە چەند هەفتەی رابردوودا دووچاری 3 شكست هات كە دووانیان لە خولی فەرەنسی بوون و یانەكەی لە پێشەنگی ریزبەندی هێنایە خوارەوە، هەروەها لە خولی یۆرۆلیگیش دووچاری دۆڕان هات.
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە هاوینی رابردوودا بووە موڵكی سەرمایەدارە عەرەبەكانی قەتەر و ئەو سەرمایەدارانە پارەیەكی باشیان بۆ هێنانی چەند یاریزانێك بۆ ریزی یانەكە خەرج كرد.
Top