سوكراتی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل كۆچی دوایی كرد
سوكرات پێشتر لە 5ی ئەیلوولدا برایە نەخۆشخانە و كەوتە ژێر چاودێریی چڕەوە.
رۆژنامەكانی بەرازیل ئەو كات گوتیان سوكرات لە دۆخێكی خراپدایە و رێجیمێكی قایمی پێدەكرێت بۆ رزگاربوون لە نەخۆشییەكەی.
پێشتر ئەو یاریزانە دێرینە ئاشكرای كردبوو كە رێژەیەكی زۆری مەی دەخواتەوە، بەڵام بەڵێنی دابوو بەیەكجاری وازی لێبێنێت و هاوسەرەكەی كە ناوی كاتیا بانیاریلییە گوتبووی ئەگەر هەیە نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجام بدرێت.
سوكرات بەشداری 60 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلدا كردووە و 22 گۆڵی تۆمار كردووە و كاپتنی هەڵبژاردەكە بووە لە مۆندیالی 1982 و 1986 بەڵام نازناوەكەی بەدەست نەهێناوە.
سوكرات ساڵی 1974 جەستی بە یاریكردن كردووە لەگەڵ یانەی بۆتافۆگۆ و دواتر چووەتە یانەی كۆرینسیانز و ڤیۆرەنتینای ئیتاڵی و فلامینگۆ و سانتۆس.