سوكراتی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل كۆچی دوایی كرد

سوكراتی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل كۆچی دوایی كرد
دوێنێ یەكشەمە مردنی سوكراتی كاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل لە تەمەنی 57 ساڵیدا راگەیەنرا دوای نەخۆشكەوتنی.
سوكرات پێشتر لە 5ی ئەیلوولدا برایە نەخۆشخانە و كەوتە ژێر چاودێریی چڕەوە.
رۆژنامەكانی بەرازیل ئەو كات گوتیان سوكرات لە دۆخێكی خراپدایە و رێجیمێكی قایمی پێدەكرێت بۆ رزگاربوون لە نەخۆشییەكەی.
پێشتر ئەو یاریزانە دێرینە ئاشكرای كردبوو كە رێژەیەكی زۆری مەی دەخواتەوە، بەڵام بەڵێنی دابوو بەیەكجاری وازی لێبێنێت و هاوسەرەكەی كە ناوی كاتیا بانیاریلییە گوتبووی ئەگەر هەیە نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجام بدرێت.
سوكرات بەشداری 60 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلدا كردووە و 22 گۆڵی تۆمار كردووە و كاپتنی هەڵبژاردەكە بووە لە مۆندیالی 1982 و 1986 بەڵام نازناوەكەی بەدەست نەهێناوە.
سوكرات ساڵی 1974 جەستی بە یاریكردن كردووە لەگەڵ یانەی بۆتافۆگۆ و دواتر چووەتە یانەی كۆرینسیانز و ڤیۆرەنتینای ئیتاڵی و فلامینگۆ و سانتۆس.
Top