چێڵسی لامپارد دەفرۆشێت بۆ كڕینی مۆدریچ

چێڵسی لامپارد دەفرۆشێت بۆ كڕینی مۆدریچ
تا ئێستا هەوڵەكانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەردەوامە بۆ كڕیمی لۆكا مۆدریچی كرواتی پلەی مەیكەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی.
راپۆرتێك كە رۆژنامەی زە میرۆر بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ بەرپرسانی یانەی چێڵسی لە ئەگەری فرۆشتنی فرانك لامپاردی یاریزانی ناوەڕاستی یانەكە دەكۆڵنەوە بۆ ئەوەی مۆدریچ بێننە ریزەكانی یانەكەیانەوە و بۆ ئەمەش دەیانەوێ كارەكە بە گۆڕینەوە لەگەڵ تۆتنهامدا بكەن لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا.
لامپارد هاندانێكی گەورە دەبێت بۆ هاری ریدناپی راهێنەری یانەی تۆتنهام كە لەوانەیە بەهۆی هاتنی ئەوەوە رێگە بە رۆیشتنی مۆدریچ بدات، هەرچەندە پێشتر ئەو راهێنەرە زۆر سوور بوو لەسەر هێشتنەوەی لۆكا لە ریزەكانی یانەكەیدا.
هاوینی رابردوو چێڵسی 3 دەستەوارەی پێشكەشی تۆتنهام كرد بۆ كڕینی مۆدریچ بەڵام هەموویان رەتكرانەوە.
ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری چێڵسی دەیەوێ رێژەی تەمەنی یاریزانانی یانەكە كەمە بكاتەوە و لامپارد تەمەنی 33 ساڵە و مۆردیچ تەمەنی 26 ساڵە.
Top