ئیبراهیمۆڤیج: میسی و رۆناڵدۆ لە من كەمترن
ئیبرای یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە دووپاتی كردەوە، تا ئەم ساتە كەسیان لە ئاستی خۆمدا نابینم، پێم وایە هەردووكیان لە زۆر لایەنەوە لە من كەمترن.
ئیبرا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئەلمۆندۆدا گوتی هەستم نەكردووە هیچ شتێكیان لە من باشتر بێت، لە هەموو روویەكەوە خۆم لەو دوو یاریزانە بە باشتر دەزانم.
ئەو هێرشبەرە سوێدییە لە كاتی دەنگدان لەسەر باشترین یاریزانی وەرزی ئەمساڵدا وەك كاپتنی هەڵبژاردەی سوێد دەنگ دەدات و لەبارەی ئەوەی دەنگ بە كێ دەدات گوتی ئەگەر بەدەست من بووایە یەكسەر خەڵاتەكەم دەدایە میسی، بەڵام لەبەرئەوەی لە خۆم بە كەمتری دەزانم، بۆیە بە شایستەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەی نازانم.