سنایدەر: ئینتەر هەر بە یەك لە زەبەلاحەكانی ئەوروپا دەمێنێتەوە
یانەی ئینتەر میلان ئێستا پلەی 15ی لە خولی ئیتاڵیدا گرتووە و بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و سنایدەر گوتی لە رووی ئاست و ئەنجامەوە بە دۆخێكی خراپدا دەڕۆین، بەڵام ئینتەر توانای وەرگرتنەوەی هاوسەنگیی هەیە لەبەرئەوەی یەك لە زەبەلاحەكانی ئەوروپایە.
دوا دۆڕانی ئینتەر لە خولی ئیتاڵیدا بەرامبەر یانەی ئۆدینێزی بوو، لەوبارەیەوە سنایدەر گوتی گومانم لەوە نییە كە تیپەكەمان ئەمساڵ ئاستی باش نییە، بەڵام نابێ لە بیرمان بچێت كە هەر هەمان تیپ وەرزی رابردوو پاڵەوانی ئەوروپا بوو، هەمووان دەزانن ئێمە لە دۆخێكی خراپداین، بەڵام ئەمە وەك كەوتنی ئەو سوارچاكە وایە كە توانای هەڵسانەوەی هەیە.
سنایدەر ئێستا بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكانی ئینتەر ناكات.