30 ملیۆن پاوەند لە ئەرسناڵەوە بۆ پاتۆ

30 ملیۆن پاوەند لە ئەرسناڵەوە بۆ پاتۆ
راپۆرتە رۆژنامەوانییە ئینگلیزییەكان دەڵێن یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دانووستانی لەگەڵ میلانی ئیتاڵیدا دەست پێكردووە بۆ كڕینی ئەلیكسەندەر پاتۆی هێرشبەری یانە ئیتاڵییەكە.
ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەرسناڵ پێشتر ئاشكرای كردبوو كە سوورە لەسەر كڕینی هێرشبەرێك لە مانگی یەنایەری داهاتوودا بۆ تیپەكەی.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لە رۆژنامەی لارۆفای بەرازیلییان گواستەوە كە ئەرسناڵ دانووستانی سەرەتایی بۆ كڕینی پاتۆ لە میلان دەست پێكردووە بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند.
ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەرسناڵ تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەی بە هیچ یاریزانێك نەداوە و گرانترین یاریزان كە كڕیویەتی لەو كاتەوەی لە ساڵی 1986ەوە لە یانەی ئەرسناڵە، كڕینی ئاندرێ ئارشاڤین بوو بە 15 ملیۆن پاوەند.
Top