باوكایەتی خەونی گەورەی میسییە

باوكایەتی خەونی گەورەی میسییە
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دانی بەوەدانا كە گەورەترین ئارەزووی ژیانی لە ئێستادا بردنەوەی جامی جیهان نییە بەڵكە ئەوەیە ببێتە باوك.
میسی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی كاراسی ئەرجەنتینی گوتی خەون بەوەوە دەبینم ببمە باوك.
میسی لەگەڵ ئەنتۆنێلای هاوڕێیدا خۆشەویستییەكی دێرینیان هەیە و لە تەمەنی 5 ساڵییەوە بەیەكەوەن و هەردووكیان لە شاری رۆزاریۆی ئەرجەنتینی دەژین.
لەبارەی ئەنتۆنێلاوە میسی گوتی چاودێری ئەنتۆێلام دەكرد و ئەو گەورە دەبوو، ئەویش بە هەمان شێوە منی بینیوە كە گەورە دەبم، خێزانەكانمان باش یەكتری دەناسن، لەبەرئەوە هەرگیز گومانم لە هەستەكانی خۆم نەكردووە بەرامبەری.
لیۆناردۆ فاشیۆی نووسەری ئەرجەنتینی لە كتێبێكدا ئاشكرای كردووە میسی هەست بە تەنیاییەكی زۆر دەكات لە ژیانیدا و ئەو یاریزانە ئەو قسانەی دووپات كردەوە و گوتی حەزم بە ژیانێكی ئارامە لە ماڵەكەی خۆمدا، كاتێك دەچمە بازاڕ حەز ناكەم كەس بە دەورمەوە بێت و حەزم بە ئارامییە.
Top