یانەی یۆڤنتۆس لە هەوڵی كڕینی بەرگریكەرێكی ئەڵمانیدایە

یانەی یۆڤنتۆس لە هەوڵی كڕینی بەرگریكەرێكی ئەڵمانیدایە
یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی نزیكبووەتەوە لە كڕینی دینیس ئۆگۆی بەرگریكەری یانەی هامبۆرگی ئەڵمانی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.
ئۆگۆ تەمەنی 24 ساڵە و ئاستێكی نایاب لەگەڵ یانەكەیدا پێشكەش دەكات.
ئەمە جاری یەكەم نییە یۆڤنتۆس هەوڵی كڕینی ئەو بەرگریكەرە دەدات و سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن ئەمجارە یۆڤنتۆس لە كڕینی ئەو بەرگریكەرە زۆر نزیكە چونكە دەستەوارەی كڕینەكەی لە 5 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 7 ملیۆن یۆرۆ زیاد كردووە.
ئۆگۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەكەیدا تا ساڵی 2015یە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەدەن ئۆگۆ توانای بەهێزتركردنی هێڵی بەرگری یۆڤی هەیە كە ئێستا پێشەنگی خولی ئیتاڵیای گرتووە.
Top