كاڤانی: حەزدەكەم لە خولی ئیسپانی یاری بكەم

كاڤانی: حەزدەكەم لە خولی ئیسپانی یاری بكەم
ئەدیسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی دڵی هاندەرانی یانەی ناپۆلی ناخۆش كرد كاتێك گوتی حەزدەكەم بچمە خولی ئیسپانی.
كاڤانی كە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەكەیدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، گوتی دەمەوێ ئەزموونێكی نوێ تاقی بكەمەوە، لەوەتەی هاتوومەتە ناپۆلی زۆر جار باس لەوە دەكرێ كە من دەچمە یانەیەكی گەورە، دڵنیام رۆژێك لە رۆژان ئەو بیرۆكەیە دەبێتە راستی.
هەروەها گوتی لە ماوەی داهاتوودا رێگە دەدەم خەڵك قسە بكەن و من تەنیا گوێ دەگرم، هەرچەندە عاشقی خولی ئیتاڵی و ئینگلیزیم، بەڵام خولی ئیسپانی لە هەمووان زیاتر سەرنجم رادەكێشێت، لەبەرئەوەی ئەو خولە رووبەری بۆ هێرشبەر لە خولەكانی تر زیاتر تێدایە.
ئەستێرەكەی ناپۆلی گوتی چوونە خولی ئیسپانی بیرۆكەیەكی نایاب دەبێت و دڵخۆش دەبم بە یاریكردن هەر كاتێك ئەو هەلەم بۆ بڕەخسێت.
Top