بۆفۆن: ئێستا نۆیەر باشترین گۆڵچی جیهانە
بۆفۆن كە خۆی گرانترین گۆڵچییە لە مێژوودا كاتێك بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی یۆڤنتۆس لە نامەیەكیدا بۆ نوێیەر دەڵێ سڵاوت لێبێت، پێویستە بزانی تۆ ئێستا باشترین گۆڵچی جیهانی و وێنەت نییە.
بۆفۆن هەروەها دەڵێ هیوادارم لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەیەك بگەین، بەڵام بەداخەوە ئەو كات ناچارم لێت ببەمەوە، من ئێستا بەرەو كۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشیم دەڕۆم و تۆش هێشتا ماوەیەكی زۆرت لەبەردەستدا ماوە بۆ گەشەكردن و ئاستی بەرزتر.
نوێیەر كە هاوینی رابردوو لە یانەی شالكەوە رووی لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كرد، ئێستا لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.
نوێیەر هەروەها گۆڵچی سەرەكی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاشە.