لە یۆرۆی 2012، كۆمەڵەی مەرگ هۆڵەندا و ئەڵمانیا و پورتوگال كۆدەكاتەوە
تیروپشكەكە كە پێشتر سەركردایەتی 4 كۆمەڵەی پاڵەوانیەتییەكەی بە هەریەك لە پۆڵەندا، ئۆكرانیا، ئیسپانیا و هۆڵەندا دابوو رووبەڕووبوونەوەی ئەڵمانیا و ئیسپانیای بۆ قۆناخەكانی دواتری پاڵەوانیەتییەكە دوا خست.
بەپێی تیروپشكەكە لە كۆمەڵەی یەكەمی یۆرۆی 2012 هەریەك لە هەڵبژاردەكانی (پۆڵەندا، یۆنان، رووسیا و چیك) یاری دەكەن و لە كۆمەڵەی دووەمدا كە كۆمەڵەی مەرگە هەڵبژاردەكانی هۆڵەندا، ئەڵمانیا، دانیمارك و پورتوگال هەن و لە كۆمەڵەی سێیەمدا هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئێرلەندا و كرواتیا هەن و دوا كۆمەڵەش هەڵبژاردەكانی ئۆكرانیا، سوێد، ئینگلتەرا و فەرەنسا كۆبوونەتەوە.
یاری كردنەوەی پاڵەوانیەتییەكە لە نێوان پۆڵەندا و رووسیا دەبێت و هەڵبژاردەی ئیسپانیای هەڵگری نازناوەكە لە یەكەم یاری خۆیدا بەرامبەر ئیتاڵیا یاری دەكات.