مانچینی: تا ئێستا ناتوانین متمانە بە بالۆتێلی بكەین

مانچینی: تا ئێستا ناتوانین متمانە بە بالۆتێلی بكەین
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دووپاتی كردەوە تا ئێستا ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری یانەكە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی متمانەی تەواوی پێ بكرێت.
مانچینی دووپاتی كردەوە دوای یارییەكەی مان ستی و لیڤەرپوول دەركەوت هێشتا بیركردنەوەی بالۆتێلی جێگیر نییە چونكە لەو یارییەدا خۆی تووشی كردنە دەرەوە بە كارتی سوور كرد.
مانچینی گوتی پێویستە بالۆتێلی بزانێ ئێمە لە ناو یاریگادا پێویستیمان پێیەتی، پێشتر ئاگادارم كردنەوە كە ماریۆ هەندێك بەرەو پێش چووە و گۆڕاوە، بەڵام هێشتا بە تەواوەتی جێگەی متمانە نییە چونكە لە هەر ساتێكدا بۆی هەیە هەڵەیەكی گەورە بكات وەك ئەوەی بەرامبەر لیڤەرپوول كردی.
هەروەها گوتی ئەگەر لە جێگەی بالۆتێلی لە یارییەكەدا دزیكۆم یاری پێ بكردایە، دڵنیام نەدەكرایە دەرەوە.
مانچینی زیاتر رەخنەی لە بالۆتێلی گرت و گوتی ئەو هێرشبەرە و كارتی سوور زۆر وەردەگرێت، لە هەموو كاروانی یاریكردنمدا تەنیا یەك كارتی سوورم وەرگرتووە، كەچی ئەوتەمەنی 20 ساڵە و تا ئێستا 3 كارتی سووری وەرگرتووە، ئەمە پێویستی بە چارەسەركردن هەیە.
Top