دەیڤد لویز: پێویستە لە نیوكاسڵ و ڤالنسیا ببەینەوە
یاریزانەكەی پێشووی بەنفیكای پورتوگالی گوتی تیپەكەمان لە تەنگژەدایە، بەڵام دوو یاری داهاتوومان بەرامبەر نیوكاسڵ و ڤالنسیا یەكلاكەرەوەن و چارەنووسمان یەكلا دەكەنەوە.
هەروەها گوتی لە چەند هەفتەی رابردوودا تووشی چەند ئەنجامێكی خراپ بووین، لە ژووری خۆگۆڕیندا هەستمان بە ئازارێكی زۆر دەكرد، بەڵام ئێستا كاتەكە گونجاوە بۆ گەڕانەوە و دەمانەوێ لە یارییەكانی داهاتوودا سەركەوتن بەدەست بێنین، پێویستە لە نیوكاسڵ و ڤالنسیا ببەینەوە بۆ ئەوەی لە بازنەی ململانێدا بمێنینەوە.
بەرگریكەرەكەی چێڵسی هەروەها گوتی ئێستا بیر لە یارییەكەی ڤالنسیا ناكەینەوە، چاومان داوەتە سەر یارییەكەی نیوكاسڵ، ئەو یانەیەكی بەهێزە و سوپرایزی ئەم وەرزەیە، بردنەوە لێی زۆر مانای دەبێت بۆ ئێمە.