زڵاتان: یۆڤنتۆس كێشە نییە بۆ میلان
ئیبرا گوتی یۆڤی؟ هەست بە دڵەڕاوكێ ناكەم بەرامبەریان، ئەگەر خۆمان باش یاری بكەین و ئاستمان بەرز بكەینەوە، كەسێك پەیدا دەبێ كێشە بۆ یۆڤی دروست بكات، كەسانی تر چیدەكەن بەلای ئێمەوە كێشە نییە، چونكە ئێمە لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگای خۆمان دەبەینەوە.
دوێنێ یانەی میلان دوای بردنەوە لە یانەی جەنەوا بە شێوەیەكی كاتی پێشەنگی خولی ئیتاڵی گرت.
لەبارەی یاریكردنیەوە لە یانەی میلان ئەستێرە سوێدییەكە گوتی حەزم بە یاریكردنە لە هێڵی هێرشبەردا، جا هێرشبەری سەرەكی بێت یان دووەم. ئەوە پشت بەوە دەبەستێت كێ لەگەڵمدایە لە پێشەوە، راهێنەر سەربەرستی كردووەم لە گۆڕینی شوێنی یاریكردنی خۆم لە یارییەكاندا.