فێرێر و نادال ئیسپانیا لە نازناوی جامی دیڤز نزیك دەكەنەوە
نادال سەرەتا توانی لە خوان مۆناكۆ بباتەوە بە ئاسانی و بە 3 كۆمەڵەی بێبەرامبەر بە ئەنجامی 6-1 و 6-1 و 6-2 و هەرچی فێرێرە پێویستی بە 5 كاتژمێری لەسەر یەك هەبوو بۆ ئەوەی لە دیل پۆترۆ بباتەوە بە ئەنجامی 6-2 و 6-7 و 3-6 و 6-4 و 6-3.
بەم بردنەوەیە ئیسپانیا لە پێش ئەرجەنتینە 2-0 و هەڵبژاردەكە پێویستی بە بردنەوەی یارییەكی دووانەیی یان بردنەوەی یەك یاری تاكەكەسی هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیەتییەكە.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا تا ئێستا 5 جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانیەتیی جامی دیڤزی بەدەست هێناوە.