دانیل ئەلڤێش: لە ریال مەدرید دەبەینەوە
ئەلڤێش لە هەڵمەتی رۆژنامەكانی ئیسپانیادا لە دژی جیرارد پیكێی بەرگریكەری یانەكە بەهۆی وەرگرتنی پێنجەم كارتی زەردەوە لە یاری بەرشەلۆنە و رایۆ ڤالیكانۆ، دووپاتی كردەوە كە یاریزانانی بەرشەلۆنە بایەخ بەوە نادەن كە لە دەرەوە دەگوترێ و گوتی ئەوەی رۆژنامەكان دروستی دەكەن هەمووی بۆ فشار دروستكردنە لەسەر بەرشەلۆنە، بەڵام دڵنیابن ئەوە كار لە ئێمە ناكات و بە بردنەوەی كلاسیكۆ وەڵامی هەمووان دەدەینەوە.
ئەلڤێش گوتی لە رایۆ ڤالیكانۆمان بردەوە كە یانەیەكە خاوەنی كەسایەتی خۆیەتی، ئەمە سەرەتای گەڕانەوەی ئێمەیە و دوای ئەوە لە لیڤانتی دەبەینەوە و بێگومان لە كلاسیكۆدا بەسەر ریال مەدریدا سەردەكەوین و جیاوازیی خاڵەكانمان لەگەڵ ریال بەم نزیكانە نامێنێت.