كچە نمایشكارێكی بەرازیلی: من لە جێگەی تۆرێس بم لەو باشتر یارب دەكەم
سیمۆنی كە نمایشكارێ:ی جلوبەرگی خەڵكی بەرازیلە دوای چوونە دەرەوەی یانەی چێڵسی لە جامی كارلینگ كەپ لەسەر دەستی یانەی لیڤەرپوول گوتی داوا لە رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆكی یانەی چێڵسی دەكەم من بخاتە جێگەی تۆرێس تا بیسەلمێنم لەو و هەموو هێرشبەرانی تری یانەكە باشترم.
تۆرێس كە زستانی رابردوو پەیوەندی بە چێڵسییەوە كرد بە یەك لە دەستەوارە سەرنەكەوتووەكانی چێڵسی دادەنرێت و جەماوەری یانەكە هێرشێكی زۆری دەكەنە سەر دوای ئەوەی لە وەرزی ئەمساڵدا لە 13 یاریدا تەنیا 2 گۆڵی تۆمار كردووە.
سیمۆنی گوتی من شەیدای چێڵسیم، ئەوەی بەسەر تۆرێسدا هاتووە مایەی بەزەییە، چونكە ئەو هیچی پێ نەماوە و باوەڕناكەم جارێكی تر بگەڕێتەوە ئاستی جارانی خۆی.