تا ئێستا كاسانۆ باشترین پلەی مەیكەری خولی ئیتاڵییە
كاسانۆ تووچی جەڵتەی مێشك هات و بەهۆیەوە ناچار بوو نەشتەرگەری لە دڵیدا بكات و پێشبینی دەكرێ تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ توانای گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان نەبێت.
كاسانۆ ئەمساڵ 7 گۆڵی دروست كردووەو لەوەدا پێش ئەلبیرتۆ ئەكویلانی هاوڕێی كەوتووەتەوە كە تا ئێستا 6 گۆڵی دروست كردووە.
لەگەڵ ئەكویلانیدا میرالیم بیانیچی یاریزانی ناوەڕاستی رۆما بە هەمان شێوە خاوەنی دروستكردنی 6 گۆڵە و لە دوای ئەوانیش هەریەك لە گابریل سیسێی هێرشبەری لازیۆ و پالاسیۆسی هێرشبەری جەنەوا و ماركۆ ریگۆنی یاریزانی یانەی نۆڤارا دێن كە هەریەكەیان 4 گۆڵیان دروست كردووە.
ئەو یاریزانانەی تا ئێستا 3 گۆڵیان لە خولی ئیتاڵیدا دروست كردووە بریتین لە میرۆكۆ ڤۆزیچی یاریزانی یۆڤنتۆس و ویسلی سنایدەری یاریزانی ئینتەر میلان و میكۆلی و فارگاس و ئەرمیرۆ و رامیریز.