تا ئێستا كاسانۆ باشترین پلەی مەیكەری خولی ئیتاڵییە

تا ئێستا كاسانۆ باشترین پلەی مەیكەری خولی ئیتاڵییە
هەرچەندە بەهۆی نەخۆش كەوتنەوە ئەنتۆنیۆ كاسانۆی یاریزانی یانەی میلانی ئیتاڵی ماوەی چەند هەفتەیەكە بەشداری یارییەكانی یانەكەی نەكردووە، بەڵام ئەو یاریزانە هێشتا بە باشترین پلەی مەیكەری خولەكە ماوەتەوە.
كاسانۆ تووچی جەڵتەی مێشك هات و بەهۆیەوە ناچار بوو نەشتەرگەری لە دڵیدا بكات و پێشبینی دەكرێ تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ توانای گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان نەبێت.
كاسانۆ ئەمساڵ 7 گۆڵی دروست كردووەو لەوەدا پێش ئەلبیرتۆ ئەكویلانی هاوڕێی كەوتووەتەوە كە تا ئێستا 6 گۆڵی دروست كردووە.
لەگەڵ ئەكویلانیدا میرالیم بیانیچی یاریزانی ناوەڕاستی رۆما بە هەمان شێوە خاوەنی دروستكردنی 6 گۆڵە و لە دوای ئەوانیش هەریەك لە گابریل سیسێی هێرشبەری لازیۆ و پالاسیۆسی هێرشبەری جەنەوا و ماركۆ ریگۆنی یاریزانی یانەی نۆڤارا دێن كە هەریەكەیان 4 گۆڵیان دروست كردووە.
ئەو یاریزانانەی تا ئێستا 3 گۆڵیان لە خولی ئیتاڵیدا دروست كردووە بریتین لە میرۆكۆ ڤۆزیچی یاریزانی یۆڤنتۆس و ویسلی سنایدەری یاریزانی ئینتەر میلان و میكۆلی و فارگاس و ئەرمیرۆ و رامیریز.
Top