یانەی ئەیاكس بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی داوای دووركەوتنەوەی كرۆیڤ دەكات

یانەی ئەیاكس بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی داوای دووركەوتنەوەی كرۆیڤ دەكات
كرۆیڤ بووەتە كەسێكی بە سەرئێشە بۆ یانەی ئەیاكسی هۆڵەندی، هەر لەبەرئەوە یانەكە داوای لەو كرد ریزی یانەكە جێبهێڵێت بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی یانەكە.
ئەنجوومەنی راوێژكارانی یانەی ئەیاكس ئەمستردانی هۆڵەندی، داوای لە كرۆیڤی ئەفسانەی پێشووی یانەكە كرد پۆستی خۆی لە یانەكە كە بریتییە لە راوێژكار و ئەندامی ئەنجوومەنی رێپێدراوان بەجێبێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی كرۆیڤ كێشەیەكی گەورەی لەسەر دامەزراندنی لویس ڤان گال بە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە دروست كرد.
رۆب بینی سەرۆكی ئەنجوومەنی راوێژكارانی یانەكە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە ئاشكرای كرد بڕیارەكە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو كێشەیەیە كە كرۆیڤ دروستی كردووە و باڵی بەسەر یانەكەدا كێشاوە.
كرۆیڤ پێشتر ئاشكرای كردبوو كە بە پشتگیری 3 راهێنەری تیپە كەم تەمەنەكانی یانەكە داوای یاسایی لەسەر ئەنجوومەنی راوێژكاران تۆمار دەكەن چونكە بێ ئاگاداریی ئەو ڤان گالیان لە پۆستەكەیدا دامەزراندووە.
Top