ئیتۆ: مۆرینۆ دەتوانێ یاریزانێكی ئاسایی بكاتە ئەستێرەیەكی گەورە

ئیتۆ: مۆرینۆ دەتوانێ یاریزانێكی ئاسایی بكاتە ئەستێرەیەكی گەورە
ساموێل ئیتۆی هێرشبەری كامیرۆنی پەسنی تواناكانی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالیی كرد كە لە ژێر دەستیدا بۆ ماوەی ساڵێك لە یانەی ئینتەر میلان مەشقی كرد و رۆڵی هەبوو لە بردنەوەی 3 نازناوی مێژوویی لەو ساڵەدا.
ئیتۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان لە پایتەختی ئەنگۆلیا گوتی پێم وایە مۆرینۆ توانای ئەوەی هەیە یاریزانێكی زۆر ئاسایی بكاتە ئەستێرەیەكی گەورە، ئەو لەسەر ئاستی بیركردنەوە زۆر نایابە و لە دەروونیدا حەزی بە سەركەوتنە، هەروەها ئەو كەسایەتییەكی زۆر خۆشەویست و خاكییە.
ئیتۆ كە لە لواندای پایتەختی ئەنگۆلیایە هەروەها گوتی مۆرینۆ راهێنەرێكی ئاسایی نییە، ئەو دەەزانێ چۆن وەك باوك مامەڵە لەگەڵ یاریزانەكانیدا بكات و بیانگەیەنێتە ئاسمان، كەس لە مۆرینۆ ناچێت و باشترین بەڵگەش ئەوەیە كە ئێستا بەسەر چێڵسی و ئینتەرمیلاندا هاتووە دوای ئەوەی ئەو بەجێی هێشتن.
Top