بیرلسكۆنی: من لە هەموو سەرۆك یانەكانی ئەوروپا زیاتر نازناوم بەدەست هێناوە
بیرلسكۆنی لە وەڵامی پرسیارێكدا كە برۆنۆ ڤیسبای بێژەر و هاوڕێی لێیكرد لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ سەرۆكایەتیكردنی یانەی میلان گوتی بەڵێ بێگومان.
هەروەها گوتی بەم نزیكانە دەگەڕێمەوە بۆ سەرۆكایەتی یانەی میلان، چونكە من شانازی بە خۆمەوە دەكەم و خۆم بە سەرۆكێكی سەركەوتوو دەزانم، من زۆرترین نازناوم وەك سەرۆكی یانە لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەست هێناوە.
یاسای ئیتاڵی قەدەخەی كردووە خاوەنی پۆستە سیاسییەكانی وڵات لە ماوەی كاری سیاسییاندا هیچ كۆمپانیا و دامەزراوەیەك بەڕێوەببەن كە هەوڵی قازانجكردن دەدات.
بیرلسكۆ لە ساڵی 1986 بووەتە سەرۆكی میلان و بە داڕێژەری سەروەرییەكانی ئەو یانە ئیتاڵییە دادەنرێ.