فیلیپ لام: ئێمە ئێستا لە بەرشلۆنە نزیك بووینەتەوە
ئەو بەرگریكارەی یانەی هەرێمی باڤاریا، بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی دەڵێت: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە كۆی 10 یاریمان بەرانبەر بەرشلۆنە، 9ـیمان دۆڕاندووە، بەڵام ئێستا ئەو بارودۆخە كەمێك جیاوازترە لەو كات.
ئەو یاریزانە ئاستباڵا و ناسراوەی ئەڵمانییەكان، هەروەها گوتی: ئێمە ئێستا زۆر لە بەرشلۆنەوە نزیكین، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش هەمان قسە
دەگونجێت، واتە ئەڵمانیایش لە ئاستی ئیسپانیا نزیكە، من هەستێكی زۆرم بۆ یانەی بایرن میونخ و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەیە، ئێمە دەتوانین ئەو دوو تیپە گەورەیە “بەرشلۆنە و ئیسپانیا” ڕابگرین و سەركەوتنیان بەسەردا تۆمار بكەین.