بێكهام: ئەمساڵ مانچستەر ستی توانای بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی نییە

بێكهام: ئەمساڵ مانچستەر ستی توانای بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی نییە
دیڤید بێكهام پێی وایە یانەی مانچستەر ستی وێڕای ئەوەی دوای 13 هەفتە پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتووە، بەڵام هەلی بردنەوەی نازناوی خولەكە بۆ ئەو یانەیە گەورە نییە.
ئەو یاریزانە تەمەن 36 ساڵە رەتی كردەوە سەرەتای باشی یانەكە لە سەرەتای خولەكە و ئەو دۆخەی تێیدا دەركەوتووە ببێتە هۆكار بۆ بردنەوەی نازناوەكە و بەسەر یانەیەكی وەك مانچستەر یونایتددا سەربكەوێت.
بێكهام لە جاكارتا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند باوەڕناكەم مان ستی هەلی بردنەوەی نازناوەكەی هەبێت، راستە ئەوان تیپێكی باشیان هەیە و یاریزانی باشیان هەیە، بەڵام مانچستەر یونایتد توانا و ئەزموونی زیاتری هەیە و دەزانێ چۆن دەگاتە بردنەوەی نازناوەكە.
بێكهام ناوی بە چوونە یانەی پاریس سانجێرمان و چەند یانەیەكی ترەوە بەستراوەتەوە و ئەو دووپاتی كردەوە ئەگەر گرێبەستەكەی لەگەڵ گالاكسی ئەمەریكی نوێ نەكاتەوە، دەیەوێ بچێتە یانەیەكەوە دەستەبەری ئەوەی بۆ بكات لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشداری بكات.
Top