خولی باسكەی ئەمەریكی دەست پێدەكاتەوە

خولی باسكەی ئەمەریكی دەست پێدەكاتەوە
كەناڵی ئی ئێس پی ئێنی ئەمەریكی ئاشكرای كرد لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە زانیویەتی كە رێكەوتنی نێوان یاریزانان و خاوەنی یانەكانی خولی باسكەی ئەمەریكی نزیكە بۆ دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێی خولەكە.
كەناڵەكە ئاشكرای كردووە هەردوولا رێكەوتنی سەرەتاییان كردووە بۆ ئەوەی مانگرتنی یاریزانانی خولەكە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەرزی نوێ دەست پێ بكات و ژمارەی یارییەكانی وەرزی ئەمساڵی خولەكە تەنیا 66 یاری بێت.
سەرچاوەیەكی تر بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاند كە رێكەوتنی یەكجاری هێشتا ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئێستا لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە دوای ئەوەی هەردوولا سەرەتای دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكانیان دۆزیوەتەوە.
ئەم رێكەوتنە دوای دانیشتینێكی نێوان هەردوولا دێت كە ماوەی 15 كاتژمێری خایاند كە رۆژی هەینی رابردوو بەڕێوەچوو و هەردوولا سووربوون لەسەر ئەوەی وەرزی ئەمساڵ لە دواخستنی یەكجاری رزگار بكرێت و لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەست پێ بكاتەوە.
Top