ئەلێگری: ئامادەم 10 ساڵ لەگەڵ میلان بمێنمەوە
ئەلێگری كە وەرزی رابردوو ئەركی مەشقی یانەكەی گرتە دەست، لەگەڵ یانەكەدا سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنا و توانی پێشەوایەتی یانەكەی بكات بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە گوتی ئاستی میلان ئاستێكی نایابە، من لەگەڵ یانەكەدا دڵخۆشم و بە هیچ شێوەیەك بیر لە رۆیشتن لەو یانەیە ناكەمەوە، ئامادە تا 10 ساڵی تر لێرە بمێنمەوە.
ئەلێگری دووپاتی كردەوە ئامامجی سەرەكیم لە ئێستادا پارێزگارییە لە نازناوی خولی ئیتاڵیا و دواتر بیر لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش دەكەمەوە.
میلان ئێستا لە پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیایە لە دوای یۆڤنتۆسی پێشەنگەوە و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش سەركەوتنی بۆ قۆناخی دووەمی خولەكە مسۆگەر كردووە.