ئەلێگری: ئامادەم 10 ساڵ لەگەڵ میلان بمێنمەوە

ئەلێگری: ئامادەم 10 ساڵ لەگەڵ میلان بمێنمەوە
ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی گوتی ئامادەم 10 ساڵی تر لەگەڵ یانەی میلاندا بمێنمەوە.
ئەلێگری كە وەرزی رابردوو ئەركی مەشقی یانەكەی گرتە دەست، لەگەڵ یانەكەدا سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنا و توانی پێشەوایەتی یانەكەی بكات بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە گوتی ئاستی میلان ئاستێكی نایابە، من لەگەڵ یانەكەدا دڵخۆشم و بە هیچ شێوەیەك بیر لە رۆیشتن لەو یانەیە ناكەمەوە، ئامادە تا 10 ساڵی تر لێرە بمێنمەوە.
ئەلێگری دووپاتی كردەوە ئامامجی سەرەكیم لە ئێستادا پارێزگارییە لە نازناوی خولی ئیتاڵیا و دواتر بیر لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش دەكەمەوە.
میلان ئێستا لە پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیایە لە دوای یۆڤنتۆسی پێشەنگەوە و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش سەركەوتنی بۆ قۆناخی دووەمی خولەكە مسۆگەر كردووە.
Top